جوانترین هاوكیشه‌.. هاوكیشه‌ی ئۆیله‌ر

جوانترین هاوكیشه‌

گه‌مه‌كردن له‌گه‌ل ژمێره‌ر

Image

بۆ ئه‌م یاریه‌ ته‌نها پیویستیت به‌ ٨ ڕه‌نووسی كوتایی ژماره‌ی موبایله‌كه‌ت ده‌بیت، بو نموونه‌ گه‌ر ژماره‌ی موبایله‌كه‌ت ٠٧٥٠١٢٣٤٥٦٧ ئه‌وا تو ته‌نها ٠١٢٣٤٥٦٧ به‌كاربهینه‌ (٨ ڕه‌نووس).

  1. چوار ڕه‌نووسی‌ یه‌كه‌م داغل بكه‌  بو نموونه‌ ٠١٢٣.
  2. جارانی ٨٠ بكه‌.
  3. كۆ ١ بكه‌.
  4. جارانی ٢٥٠ بكه‌.
  5. چوار ڕه‌نوسی كوتایی ژماره‌ی موبایله‌كه‌ت(٤٥٦٧) له‌گه‌لدا كوبكه‌ره‌وه‌.
  6. جاریكی تر چوار ڕه‌نوسی كوتایی ژماره‌ی موبایله‌كه‌ت(٤٥٦٧) له‌گه‌لدا كوبكه‌ره‌وه‌.
  7. ٢٥٠ لیده‌ربكه‌.
  8. دابه‌شی دووی بكه‌.

ئیستا ئه‌و ژماره‌یه‌ی ده‌رچووه‌ ده‌ناسیته‌وه‌!

سه‌رچاوه‌:-

http://www.magicalmaths.org/amazing-maths-trick-with-your-calculator/

بیركاری

بیركاری یاخود ماتماتیك

له‌م ویبلاگه‌ كه‌ هه‌ولیكی تاكه‌كه‌سیه‌، هه‌ولئه‌ده‌م له‌سه‌ر بابه‌تی بیركاری بنووسم. دیاره‌ ته‌نها بابه‌تی كورت و گشتی بلاو ده‌كه‌مه‌وه‌، بابه‌تی دریژ بو شوینی تری هه‌لده‌گرم ( كتیب،روژنامه‌) ، بویه‌ تكایه‌ گه‌ر هه‌ر بابه‌تیتك خوینده‌وه‌ هیوادارم به‌ كومینتیك تیبینی و سه‌رنجی خوت بنوسیت. زوربه‌ی بابه‌ته‌كان وه‌رگیردراون له‌ زمانی ئینگلیزیه‌وه‌ به‌ ده‌ستكاریه‌وه‌.Fractal1_1000

ڕژێمی ژماره‌كان

سیسته‌می ژماره‌كان بریتیه‌ له‌ ریگایه‌ك بو نووسینی ژماره‌كان. وه‌ له‌ ئیشوكاری روژانه‌ماندا سیسته‌می ده‌یان به‌كارده‌هینین، بو نموونه‌ ژماره‌ به‌م‌ شیوه‌یه‌ ده‌رده‌برین 434.15 . دیجیته‌كانی یاخود ره‌نووسه‌كانی ئه‌م ژماره‌یه‌ هه‌ریه‌كه‌یان نوینه‌رایه‌تی یه‌كه‌(خانه‌یه‌ك) ده‌كه‌ن، واته‌ خانه‌ی  یه‌كان، ده‌یان ، سه‌دان. وه‌ به‌هه‌ر ره‌نووسیكی ئه‌و خانانه‌ دووتریت كولكه‌ ( coefficient ) . واته‌

 

Image

وه‌ له‌ راستیدا ئه‌مه‌ كورتكراوه‌ی نووسینی ژماره‌كه‌ی به‌شیوه‌ی كویی بنچیه‌نی توانی ژماره‌ ١٠. كه‌ دیاره‌ ناوی رژیمه‌كه‌یش كه‌ سیسته‌می ده‌یانه‌ هه‌ر لیره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، وه‌ ده‌كریت هه‌ر ژماره‌یه‌كی راستی (Real Number )  به‌م شیوه‌یه‌ ده‌رببڕیت.

به‌لام ده‌بیت ئه‌وه‌ بزانین، كه‌ ژماره‌ ١٠ هیچ  سیفه‌تیكی وای نیه‌ كه‌ بلین به‌س ده‌توانین به‌م سیسته‌مه‌ ژماره‌ بنوسین، به‌لگه‌یشمان بو ئه‌م قسه‌یه‌ هه‌مان ژماره‌ ده‌توانریت بو هه‌ر   بنچینه‌ ژماره‌ سروشتیه‌كی تر بنووسریت، واته‌، گه‌ر  n ژماره‌یه‌كی سروشتی بوو، ئه‌وا هه‌ر ژماره‌یه‌كی تر ده‌توانریت به‌ كوی بنچینه‌ی توانی  ژماره‌  n    بنووسریت به‌لام ده‌بیت ئه‌وه‌مان له‌بیرنه‌چیت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كولكه‌كانی له‌ ژماره‌ ٠ تاوه‌ك ٩ بیت، ئه‌وا له‌م سیسته‌مه‌ كولكه‌كانی له‌  مه‌ودای ٠ تاوه‌كو  n-1  ده‌بیت.

بو زیاتر حالی بوون نموونه‌یك ده‌هینینه‌وه‌، گریمان  ژماره‌ی ٨ مان هه‌یه‌ ( ئیستا له‌ سیسته‌می ده‌یانین) وه‌ ده‌مانه‌ویت  ئه‌م ژماره‌یه‌ بگورینه‌ سه‌ر سیسته‌می دووانه‌یی یاخود باینه‌ری (Binary)   ژماره‌كان ده‌گوریت بو   1000.0101   ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی  ئه‌م ژماره‌ی بكه‌یت ئه‌وه‌ له‌ دووبه‌ش پیكهاتووه‌ به‌شی لای چه‌پ  كولكه‌كانی  خانه‌كانی  یه‌كان، دووان، چواران، له‌گه‌ل هه‌شتان ، وه‌ به‌شه‌كای لای ڕاست   بریتین له‌ كولكه‌كانی نیو، چاره‌ك، هه‌شتیه‌ك له‌گه‌ل شازده‌یه‌ك ( یه‌ك له‌سه‌ر شازده‌). به‌مانه‌یه‌كی تر هه‌موویان توانی ژماره‌ ٢ .

زوربه‌ی كومپیوته‌ره‌ مودیرنه‌كان له‌سه‌ر سیسته‌می دووانه‌یی كارده‌كه‌ن،  چونكی ته‌نها دوو كولكه‌مان هه‌یه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ ٠ وه‌  ١ . وه‌ هوكاره‌كه‌یش ده‌گه‌ریته‌وه‌ كه‌ له‌رووی ئه‌لكترونیه‌وه‌ ئاسانتره‌ مامه‌له‌كردن له‌گه‌ل ئه‌م جوره‌ سیسته‌مه‌.

Paul Glendinning. “Math in Minutes.”

ژماره‌ سفر

سفر بیروكه‌یه‌كی ئاڵوزه‌، وه‌ تاماوه‌یه‌كی زوور له‌رووی فه‌لسه‌فیه‌وه‌  نكوڵی یاخود ئینكاری بوونیشی ده‌كرا بگره‌ پیشیان ره‌وه‌ نه‌بینیوه‌ ناویكی پیببه‌خشن. كونترین شارسته‌نه‌تیك كه‌ به‌ هیما كه‌ ته‌عبیریان له‌ سفر كردبیت بابلیه‌كان بوون،وه‌ زور به‌شیوه‌یه‌كی ساده‌ به‌كاریانهینابوو وه‌ ته‌نها له‌ ناوه‌راستی ره‌نووسه‌كاندا بینراوه‌، واته‌ له‌سه‌ره‌تای هیچ ژماره‌یه‌ك نه‌بینراوه‌، به‌كارهینانیشی له‌ناوه‌ندی ره‌نووسه‌كاندا به‌شیوه‌ی به‌جیهیشتنی بوشایی بووه‌ واته‌، كاتیك نیوان دوو ڕه‌نووس به‌تاڵ بووه‌ ئه‌وا مانای وایه‌ سفر له‌و شوینه‌ بوونی هه‌یه‌.

هیندیه‌كان خویان به‌خاوه‌نی سفر ده‌زانن، له‌مه‌یشدا ناهه‌قیان نیه‌، چونكی یه‌كه‌م به‌كارهینانی سفر به‌م شیوه‌یه‌ی ئیستامان ده‌گه‌ریته‌وه‌ بو ئه‌وان ( هه‌ندی جار نوكته‌ له‌سه‌ر هیندیه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڵین زور ڕه‌زیل بوون و بویه‌ سفریان داهینا تا بلین هیچمان پاره‌ نیه‌ ! ).

ژماره‌ی سفر  نه‌ك له‌رووی فه‌لسه‌فیشه‌وه‌ مایه‌ی ساملیكردن و دیزراو بووه‌، به‌لكو زورجار بیركاریزانه‌كایش خوشحال نه‌بوون پیی.هوكاره‌كه‌یشی بو ئه‌وه‌ ده‌گه‌ریته‌وه‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ هه‌میشه‌ جیاوازتر له‌ ژماره‌كانی تر هه‌لسووكه‌وتی كردووه‌ و جیاواز خوی نمایش كردووه‌، بو نموونه‌ له‌ كرداری دابه‌شكردندا، گه‌ر هاتوو ژماره‌یه‌كت دابه‌شی سفر كرد ئه‌وا وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ كوفریكی بیركاریت كردبیت، یاخود كاتیك ژماره‌یه‌ك جاران سفر ده‌كه‌یت، سه‌رئه‌نجام هه‌ر سفرت چنگده‌كه‌ویته‌وه‌.

له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌و ترس و سامه‌ له‌سفر، به‌لام هیشتا سفر خاوه‌نی پیگه‌ی خویه‌تی له‌ناو بیركاری، بو نموونه‌ سفر دانه‌ی بیلایه‌ن له‌ كرداری كوكردنه‌وه‌ هه‌ر وه‌ك چون یه‌ك دانه‌ی بیلایه‌نه‌ له‌ كرداری لیكدان.

zero2

ئه‌مه‌یش فیلمیكی ئه‌نیمه‌یشنه‌ له‌سه‌ر ژماره‌ سفر

ژماره‌كان له‌ ساده‌ترین شیوه‌یاندا بریتین له‌ ئاوه‌لناو بو شتیك، كه‌ كاریان وه‌سفكردنی چه‌ندایه‌تی شتیكی ژمیردراوه‌، بو نموونه‌ كاتیك ئیمه‌ ده‌لین (سێ كورسی) یاخود ( چوار مه‌ڕ) ئه‌وا راسته‌وخو وه‌سفی كورسی و مه‌رمان كردووه‌ كه‌ چه‌ندیكن، مروڤی سه‌رده‌م به‌شیوه‌یه‌كی غه‌ریزیانه‌ تیگه‌یشتنی هه‌یه‌ بو ژماره‌كان، واته‌ كاتیك به‌ نه‌فه‌ریك ده‌لیت دوو كورسی و نیو یه‌كسه‌ر تیده‌گات هه‌له‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌ ئاخاوتنه‌كه‌تدا. هه‌ربویه‌ ده‌كریت بلین به‌كارهینانی ژماره‌كان له‌جیگای جیاواز مانای جیاواز ده‌به‌خشن.

مروڤی دیرین به‌شیوه‌ی جیاواز ژماره‌ی به‌كارهیناوه‌، وه‌ زوربه‌ی جاره‌كان به‌ هه‌ندی ژماره‌ی تایبه‌ت سیمبولیان به‌كارهیناوه‌، گوڵی زه‌نبه‌ق له‌ زمانی هیروگلوفی هیمابووه‌ بو ژماره‌ ١٠٠٠ كه‌ زمانی میسریه‌ كونه‌كان بووه‌، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ده‌ربرینی ژماره‌ به‌شیوه‌ی سیمبول له‌رووی ئیستاتیكیه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌ به‌لام به‌شیوه‌یه‌كی كرداری پراكتیكی نیه‌ به‌مانایه‌كی تر ده‌ست نادات كرداری ئالوزتری له‌گه‌لدا بكریت، هه‌ربویه‌ به‌ تیبه‌رینی كات، ژماره‌كان ده‌ربرینیان گورانكاری به‌سه‌رداهاتووه‌ و ساده‌تر بوونه‌وه‌. به‌لگه‌یش بو ئه‌م قسه‌یه‌ رومانه‌كان كومه‌لیكی كه‌متر له‌ سیمبولی ساده‌ترین به‌كارهیناوه‌ به‌ ده‌ربرینی ژماره‌ی زور ئالوز. دیاره‌ ئه‌م كاره‌ی رومانه‌كان هیشتا گونجاو نه‌بوو بو ئه‌نجامدانی كرداری بیركاری ئالوزتر بویه‌ دواتری عه‌ره‌به‌كان یاخود باشتر وایه‌ بلین شارستانیه‌تی ئیسلامی بوونه‌‌ هوی پیشكه‌وتنی سیسته‌م و ده‌ربرینی ژماره‌كان كه‌ دیاره‌ دونیای ئیستامان به‌كاری ده‌هینین.

numbers-0-9

ژماره‌ سروشتیه‌كان

ژماره‌ سروشتیه‌كان(Natural numbers) ئه‌و ژمارانه‌ن كه‌ له‌كرداره‌ ئه‌ژماركردنه‌ ساده‌كانی ڕوژانه‌ماندا به‌كاریانده‌هینین ئه‌وانیش بریتین له‌ ( ٣،٢،١…….. ) . توانای ئه‌ژماركردن له‌هه‌ر كومه‌ڵگایه‌ك په‌یوه‌ندی راسته‌وخوی هه‌یه‌ له‌گه‌ل پیشكه‌وتووی ئه‌و كومه‌لگایه‌ له‌رووی بازرگانی و ته‌كنه‌لوجی و له‌گه‌ل به‌ دوكیومنتكردنی كاروباره‌كانی روژانه‌دا،هه‌ر بوونمه‌ن ده‌بینین شارستانیه‌ته‌ دیرینه‌كان توانایه‌كی زور سنورداریان هه‌بوو له‌ ئه‌ژماركردندا كه‌ تاراده‌یه‌ك پیداویستیه‌كانی كاروباره‌كانی تاكه‌كه‌س و ده‌وله‌تیان دابینده‌كرد، به‌لام گه‌ر ته‌ماشایه‌كی جیهانی مودیرن بكه‌ین ، ده‌بین تاراده‌یه‌كی زور مروڤ به‌ هوی ته‌كنه‌لوجیاوه‌ تواناكانی بو كرداری ئه‌ژماركردن ئه‌فسووناویه‌.

له‌پال پیویستبوونی ژماره‌ بو حسابكردن هاوتاش كومه‌لیك كرداری بیركاری پیویسته‌ ، بو نموونه‌ كوكرده‌نه‌وه‌ و لیكده‌ركردن.

ئه‌نجامدانی كرداری حسابكردن، بووه‌ هوی ئه‌وه‌ی كرداره‌ بیركاریه‌كان ببنه‌ به‌شیك له‌ فه‌رهه‌نگی بیركاری و توانایه‌كی زیاتر به‌ ژماره‌كان ببه‌خشن، له‌مه‌یشه‌وه‌ ژماره‌كان چیتر مانایه‌كی ساده‌یان نه‌بوو، به‌لكو بارگاوی بوون به‌ كومه‌لیكی زور له‌ واتا و توانای جیاواز كه‌ به‌رهه‌می به‌ئه‌نجامگه‌یاندی كرداره‌ حسابیه‌كان بوو.

سه‌ره‌تا مروڤ ته‌نها كردارy كوكردنه‌وه‌ و لیكده‌ركردنی به‌كارده‌هینا  ، پاشان لیكدانی به‌دوادا هات ، كه‌‌ له‌هه‌قیقه‌تدا ، كرداری لیكدان بریتیه‌ له‌ كرداری كوكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كویه‌كان ، بو نموونه‌ پرسیاریكی له‌چه‌شنی ( ئایا چه‌ند به‌ركار هه‌یه‌ له‌سه‌رجه‌می ٥ گروپ گه‌ر هاتوو هه‌ر گروپیك له‌ ٦ به‌ركار پیكهاتبوو). به‌لام كرداری دابه‌ش، ده‌كریت بلین پیچه‌وانه‌ی كرداری لیكدانه‌، واته‌ ده‌كریت پرسیاره‌كی پیشووتر به‌م شیوه‌یه‌ پیچه‌وانه‌ بكه‌ینه‌وه‌( ئایا ده‌توانریت له‌ ٣٠ به‌ركار چه‌ند گروپی ٧ به‌ركاری دروست بكریت).

به‌لام پرسیاری له‌ جوری ( گه‌ر ٣١ به‌ركار دابه‌شی ٥ گروپی یه‌كسان بكه‌ین، هه‌ر گروپه‌ چه‌ند به‌ركاری به‌رده‌كه‌یت ؟) یان ( گه‌ر هاتوو ١٠ له‌ ١ كه‌مبكریته‌وه‌ ئایا چ ژماره‌یه‌كمان چنگده‌كه‌یت؟ ) بو ئه‌وه‌ی بتوانین وه‌لامی پرسیاری له‌م جوره‌ بده‌ینه‌وه‌ پیویستمان به‌ داهینانی ژماره‌ی نویه‌. كه‌ ژماره‌ی زیاتر له‌ ژماره‌ سروشتیه‌كان له‌ خوی بگریت. دیاره‌ ژماره‌ ته‌واوه‌كان (Integer Numbers) ده‌بنه‌ ئه‌و ژماره‌ داواكراوه‌.

Screenshot 2014-04-10 18.09.57