ماڵه‌وه‌ » Uncategorized » ده‌بێت وه‌كو تالیس بیربكه‌ینه‌وه‌!

ده‌بێت وه‌كو تالیس بیربكه‌ینه‌وه‌!

ئایا وه‌كو تالیس بیرده‌كه‌یته‌وه‌؟

هه‌میشه‌ ووتومه‌ وه‌ دوباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌و بیركاری پێش ئه‌وه‌ی زانست بیت شێوازی بیركردنه‌وه‌یه‌، به‌مانه‌یه‌كی تر له‌وانه‌یه‌ كه‌سیك بیركاری نه‌خوێندبیت یان له‌ڕووی ئه‌كادیمه‌یه‌وه‌ زۆر ڕونه‌چوبێته‌ ناو بیركاریه‌وه‌ به‌لام ده‌كرێت له‌ڕووی بیركاریه‌وه‌ هه‌ندێك ده‌رئه‌نجامی بیركاری بكات كه‌ كه‌سی ئه‌كادیمیش نه‌توانن ئه‌و ئه‌نجامانه‌ به‌ده‌ستبهێنین هۆكاره‌كه‌یش وه‌كو وتم دیاره‌ ئه‌و كه‌سه‌ بیركردنه‌وه‌ی ماتماتیكیانه‌ی هه‌یه‌ بۆ شته‌كان { نموونه‌یش له‌به‌رده‌سته‌ به‌س لێی ده‌گه‌رێم بۆ داهاتوو }.

پێش ئه‌وه‌ی بێمه‌ سه‌ر پۆستی ئه‌مرۆ ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ به‌ تۆ بڵێم كه‌ یه‌كێك له‌باشترین ڕێگاكان بۆ فێركردنی قوتابی مێژووه‌، چی چی  مێژووی چی ؟ ئا ئا به‌لی مێژوو، به‌ڵێ مێژوو وه‌ گێڕاونه‌وه‌ی بیركاری به‌شێوه‌یه‌كی چیرۆك ئاسا خه‌سله‌تی مرۆڤی بوون بۆ بیركاری ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ و خه‌لك ته‌نها وه‌كو راستی سه‌یری بابه‌ته‌ بیركاریه‌كان ناكات.

بابینه‌ سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی خومان

من ده‌ڵێم ده‌بێت هه‌موومان وه‌كو تالیس بیربكه‌ینه‌وه‌،تالیس زانایه‌كی گریك بوو كه‌ به‌باوكی ئه‌ندازه‌یش ناسراوه‌، كه‌سێك بوو حه‌زی له‌ له‌گه‌ران وبازرگانی بوو، ئه‌مه‌یش بوو بووه‌هۆی ئه‌وه‌ پاشخانیكی باش له‌ ئه‌زمونی خه‌لكی تر ببینیت ، به‌سروشت كه‌سێكی فزولی بوو بویه‌ به‌ردوه‌م فێری شتی نوێ ده‌بوو……

تالیس سه‌ردانی میسر ده‌كات، وه‌ دیاره‌ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی میسر بكات ده‌بیت سه‌رێكیش له‌ ئه‌هرامه‌كانی جیزه‌ بدات، هه‌ڵبه‌ت تالیس كه‌سێكی ناسراو بوو كاتیك ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد، بۆیه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ زانا میسریه‌ كونه‌كان یاوه‌ری ئه‌و گه‌شته‌یان كرد بۆ ئه‌هرامه‌كان، وه‌ بیرمان نه‌چێت میسریه‌ كونه‌كان به‌داهێنه‌ری ئه‌ندازه‌ داده‌نرێت، وه‌ زۆر موهته‌م بوون به‌ پێوانه‌ی شته‌كان كه‌ دیاره‌ ئه‌مه‌یش به‌ پێچه‌وانه‌ی گریگه‌كانه‌ كه‌ زیاتر موهته‌م بوون به‌ تێگه‌تشتن له‌بیرۆكه‌ی بابه‌ته‌كان و كه‌متر به‌ پێوانه‌ی شته‌كان .

سه‌ره‌نجام زانا میسریه‌كان ویستیان تالیس ئیحراج بكه‌ن به‌وه‌ی پرسیارێكی بیركاری لێبكه‌ن كه‌ نه‌توانیت وه‌لامی بداته‌وه‌ ، وه‌ دیاره‌ وه‌كو باسم كرد مه‌ره‌قیان پێوانه‌بوو، ئه‌م دایه‌لۆگه‌ روویدا له‌نێوان تالیس و زانا میسریه‌كان.

زانا میسریه‌كان:- ده‌توانیت پێمان بڵێت به‌رزی ئه‌هرامی جیزه‌ چه‌نده‌؟

تالیس: پاش بێده‌نگبوون بۆ ماوه‌یه‌ك و تێڕامان له‌ هه‌ره‌می جیزه‌، سه‌ری له‌قاند و وتی به‌ڵێ.

زانا میسریه‌كان:- چون؟

تالیس: ئه‌م گۆچانه‌ی ده‌ستم به‌شێوه‌یه‌كی ستونی له‌گه‌ل ڕووی زه‌وی ده‌ده‌نیم،كاتیك درێژی سێبه‌ری گۆچانه‌كه‌ هێنده‌ی درێژی گۆچانه‌كه‌ بوو ، ئه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ درێژی سێبه‌ری هه‌ره‌مه‌كه‌ ده‌كاته‌ به‌رزی هه‌ره‌مه‌كه‌!

واو،واو،واو… ئه‌وه‌ ده‌یانجاره‌ ئه‌م چیروكه‌ ده‌خوێنمه‌وه‌ جار له‌ دوای جوار زیاتر سه‌رسام ده‌بم، ئه‌مه‌یه‌ بیركاری، باشتره‌ بلێم ئه‌مه‌یه‌ جوانی بیركاری راستی بیركاری ده‌بیت وه‌كو ئه‌مه‌ هه‌ندیك جار توشی شوكت بكات نه‌ك به‌س وه‌ربگریت و خوت بده‌یته‌ ده‌ستی . بزانه‌ له‌ قوتابخانه‌كانی كورستان ( به‌جیهانشه‌وه‌ ) هه‌میشه‌ بیروكه‌ی بیركاری بووته‌ قوربانی كومه‌لێك حسابات كه‌ به‌   دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و حساباته‌ پێویسته‌ قوتابی بیزانیت به‌لام گه‌ر هه‌رچی ته‌واوكاری ئه‌م دونیایه‌ هه‌یه‌ ئه‌و ته‌له‌به‌یه‌ بیزانیت ئه‌وه‌ هیچ گره‌نتیه‌ك نیه‌ كه‌ ئه‌و قوتابیه‌ له‌فكره‌ی بابه‌ته‌كه‌ تیگه‌یشتبیت واته‌ ده‌بیت ته‌ریب به‌ حسابات بیرۆكه‌ی بابه‌ته‌كه‌یش فێرببێت، وه‌ به‌دلنیاییه‌وه‌ به‌شێكی زۆر {گه‌ر هه‌مووی نه‌بێت} له‌ قوتابیه‌كان تێنه‌گه‌یشتون له‌ بیرۆكه‌ی بیركاری ( به‌ته‌له‌به‌ی زانكۆیشه‌وه‌) به‌لگه‌ی ئه‌مه‌یش ، بۆ پشووی هاوینه‌ كه‌س هیچی بیرنامێێت و ناتوانیت .

تالیس

تالیس

Advertisements

2 لێدوان

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

تشرینی یه‌كه‌م 2014
د س W پ ه ش ی
« ئیلول   مارس »
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031  
%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: