ماڵه‌وه‌ » Uncategorized » یه‌كسانبوونی دوو ژماره‌ی جیاواز

یه‌كسانبوونی دوو ژماره‌ی جیاواز

گه‌ر ته‌ماشایه‌كی ئه‌و پرسیاره‌ بكه‌یت و به‌ هه‌ستی خۆت وه‌لام بده‌یته‌وه‌ یه‌كسه‌ر، ئه‌وا وه‌لامه‌كه‌ت نه‌رێنی ده‌بێت، عوزریشت بۆ وه‌لامه‌كه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دیاره‌و ئاشكرایه‌ ئه‌و دوو ژماره‌یه‌ لێكناچن و جیاوازن،به‌لام منیش گریمان هاتمه‌ هه‌ر بۆچوونه‌كه‌ی تۆ، ئه‌وه‌ كاته‌ پرسیارێك دیته‌ گۆڕێ، ئه‌ویش، ئایا جیاوازی ئێوانیان چه‌نده‌، یان به‌شێوه‌یه‌كی بیركاریانه‌ قسه‌ بكه‌ین، و بڵێن گه‌ر هاتوو هه‌ردوو ژماره‌ی 0.999\dots,1  یه‌نسان نه‌بن ئه‌وا ده‌بێت یه‌كێك له‌م دوو ئه‌گه‌ره‌ی خواره‌وه‌ ڕاست بێت

ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م:-.999\dots >1

ئه‌گه‌ری دووه‌م:-0.999\dots <1

دواتر ده‌كرێت پرسیاره‌كه‌ بگۆڕین بۆ ئه‌م شێوه‌یه‌ :- 1-0.999\dots ?

دڵنیام ناتوانیت ژماره‌یه‌كی موجه‌بم پێبڵێت كه‌ بكاته‌ ئه‌نجامی لێده‌ركردنی ئه‌و دوو ژماره‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌. كه‌ ئه‌مه‌یش مانای وایه‌ یه‌كسانن.

به‌س بوه‌سته‌! ئێستا تۆ ناتوانی بیسه‌لمێنیت كه‌ ئه‌و دوو ژماره‌یه‌ یه‌كسان نین، به‌لام ئایا ده‌كرێت بیسه‌لمێنین كه‌ ئه‌و دوو ژماره‌یه‌ یه‌كسانن، مه‌به‌ست له‌ سه‌لماندنیش ، ئه‌و زنجیره‌ ئه‌رگومینته‌ لۆژیكیانه‌نه‌، كه‌ هه‌ر هه‌نگاوێك به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان پشت به‌ هه‌نگاوه‌كانی تر ده‌به‌ستێت و له‌ كۆتایی ئه‌و ئه‌رگوومینتانه‌دا ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ی پێشووتر بانگه‌شه‌مان بۆ كردووه‌ ڕاست بێت. هه‌ڵبه‌ت زۆر ڕێگه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه‌ی پێبسه‌لمێنین ( هه‌ڵمه‌ت مه‌به‌ستمان له‌ سه‌لماندن جیاوازه‌ له‌ شیكاركردنه ) وه‌ هه‌ر ڕێگایه‌ك پێویستی به‌ جۆرێكی جیاواز له‌ باكگراوند هه‌یه‌، م له‌و ڕێگایه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌م كه‌ كه‌مترین زانیاری گه‌ره‌كه‌ له‌سه‌ر بیركاری.

سه‌لماندنی یه‌كه‌م:- با تۆزێك خۆمان ته‌ڕ بكه‌ین به‌ جه‌بیر. وا داده‌نێن x=0.999\dots وه‌ هه‌ردوو لای هاوكێشه‌كه‌ جارانی 10 ده‌كه‌ین واته‌

10x=9.999\dots واته‌ ئێسستا دوو هاوكێشه‌مان هه‌یه‌ وه‌ له‌ خواره‌وه‌ هه‌ردووكی ده‌نووسین:-

x=0.999\dots

10x=9.999\dots هه‌ڵده‌ستین به‌ لێده‌ركردنی هاوكێشه‌ی یه‌كه‌م له‌ دووهه‌م

10x-x=9.999\dots -0.999\dots پاش ساده‌كردنه‌وه‌ 9x=9 دواتر هه‌ردوولا دابه‌شی 9 ده‌كه‌ین x=1 به‌لام پێشتر ووتومانه‌ x=0.999\dots كه‌واته‌ 0.999\dots =1 ئه‌وه‌یش داواكراوه‌كه‌یه‌.

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

ئه‌یلول 2014
د س W پ ه ش ی
« تەموز   تشرینی یەکەم »
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930  
%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: